كومان فیرعەونی دەوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو و پێشبینی نەكراو ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی دەرگای گفتوگۆ كردنی لەگەڵ محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری یانەی لیڤەپوڵی ئینگلیزی كردەوە.

ڕۆژنامەی بەر بڵاوی دەیلی ئیكسپرێس لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: لە درێژەی پڕۆژەی نۆژەن كردنەوەی یانەی بەرشەلۆنەدا ڕۆناڵد كومان هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بە مەبەستی پەلكێش كردنی محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوڵ بۆ كامپ نو تا سوود لە تواناكانی وەربگرێت لە هێڵی پێشەوەی بەرشەلۆنە بە تایبەت كە ئەو یاریزانە هێرشبەرە هەم یاریزانێكی خێرایە هەمیش توانای دروست كردنی گۆڵ و گۆڵ تۆمار كردنیشی هەیە.

بە پێی هەمان سەرچاوە هاوڕێیەكی نزیكی كومان ئەوەی دركاندووە كە كومان تەنها و تەنها حەزی بەوەیە یاریزانەكەی پێشووتری ڕۆمای ئیتاڵیا و گۆڵكارەكەی ئێستای لیڤەر بگوازێتەوە بەرشەلۆنە.

جێی باس كردنە دوێنێ‌ شەممە لە یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی پریمەرلیگدا یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی لیدز یونایتدی كرد و محەمەد سەڵاحیش توانی لەو یارییەدا 3 گۆڵ واتا هاتریك بۆ یانەكەی تۆمار بكات بەمەش ڕێبەرایەتی پاڵەوانەكەی ئینگلتەرای كرد بۆ یەكەم بردنەوە و یەكەم 3 خاڵی ئەم وەرزە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا