دوو یاریزانی سیتی كۆڕۆنا لێی دان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەرزی نوێی یارییەكانی خولی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا ناسراو بە پریمەرلیگ دەست پێ‌ بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی یانەكانی بەشداری خولەكە لە ئامادەكاری دان و هەوڵ دەدەن بە تەواوەتی خۆیان بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ‌ ساز و ئامادە بكەن بە بێ‌ كێشە.

پێگەی ڕەسمی یانەی مانچستەر سیتی دووەمی وەرزی ڕابردووی خولەكە لە بەیاننامەیەكدا هەوڵی تووش بوونی دووان لە یاریزانەكانی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو كردەوە كە ئەوانیش هەریەك لە ڕیاز میحرزی جەزائیری و ئیمریك لاپۆرتی فەڕەنسی پاش ئەوەی پشكنینیان بۆ ئەنجام درا و ئەنجامەكە ئەوەی ئاشكرا كرد كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

یانەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا دۆخی تەندروستی هەردوو یاریزانەكە باشە و هیچ خراپ بوونێكیان پێوە دیار نییە لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی پرۆتۆكۆڵی خولی پریمەرلیگ هەردووكیان كەرەنتینا كراون و چاودێری ورد دەكرێن.

لە كۆتاییشدا پێگەی یانە شینەكەی شاری مانچستەر هیوای زوو چاك بوونەوەی بۆ ئەستێرەكانی خواست.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا