پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له خولی ئیسپانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆساسۆنا یاریی ده‌كات، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ره‌نگه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه یارییه‌كه نه‌كرێت، به‌ڵام زێدان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆی ئه‌نجامدا وتی:
من تووشی كۆرۆنا نه‌بووم و ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م گه‌شت بكه‌م، هه‌روه‌ها یارییه‌كه ئاڵۆزه و ته‌ركیزی زۆری ده‌وێت. هه‌رچه‌نده ده‌وترێت به‌هۆی كه‌ش و هه‌واوه یارییه‌كه ناكرێت به‌ڵام ئێمه گه‌شتی خۆمان ده‌كه‌ین و یاریزانه‌كانم هه‌موو ئاماده‌ن، بێگومان ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ش ئاماده‌بن، چونكه ئێمه گۆرانكاری زۆرمان كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی:
كاسمیرۆ و کرۆس و مۆدریچ یاریزانی باش و بەئەزموونن، ماوەیەکی زۆرە لێرەن و دەزانن یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید مانای چییە، واتا ئاماده‌ن ڕكابه‌ری بكه‌ن نازانم ڕامۆس وه‌ك كریستیانۆ ده‌ڕوات یان نا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ ئیمه‌دایه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه بۆ سه‌رخستن و ركابه‌ری تیمه‌كه‌ی.
هه‌وراز كاوه