فۆنت:میسی مێژووی بەرشەلۆنەیە

پۆڵەتیك: وەرزش

ڤیكتۆر فۆتن بەربژێرێك لە بەربژێرە بەهێزەكانی گرتنە دەستی پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی داهاتووی یانەكە هێرشی توند دەكاتە سەر خۆسی ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی ئێستا و بە كەسێكی دابڕاو لە واقیع ناوی دەبات هەروەك ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە بەرشەلۆنە پێویستی بە ڕۆناڵد كومان نەبوو بە هەندی ئەوەی ئەوەی پێویستی بە دەستلەكار كێشانەوەی خودی بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی بوو هەروەك ستاییشی لیۆ میسی دەكات و بە مێژووی بەرشەلۆنە دەیشوبهێنێت.

ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی لە دیمانەیەكی تایبەتدا ناوبراوی دواند و پرسیاری لێ‌ كرد سەبارەت بە یانە كەتەلۆنییەكە ئەگەر هات و ئەو بوو بە سەرۆكی لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی داهاتوودا لە وەڵامدا فۆنت وتی: هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینەگەڕ لەگەڵ تیمەكەم تا بتوانین بگەینە ئاستی سەرۆكایەتی یانەكە و بارتۆمیۆ و دەست و پیوەندەكەی دوور بخەینەوە ئەو ئیدارە نابەرپرسەی مێژووی بەرشەلۆنەی لەكەدار كرد.

سەبارەت بە بۆندی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ماركا پرسیاری لە ناوبراو كرد لە وەڵامدا دەڵێت: كۆمان كەسێكە هاتووە بۆ خزمەت كردنی یانەیەك كە لەگەڵی مێژوویەكی زێڕینی هەیە ئێمە سوپاسی دەكەین و ڕێز لەو بڕیارەی دەگرین كە لەم كاتەدا دای، بەڵام كێشەی بەرشەلۆنە لە گۆڕینی ڕاهێنەردا نییە بە قەد ئەوەی كێشەكە خودی بارتۆمیۆیە ئەو پیاوەی ئاگای لە دونیای دەرەوە نییە چی تیادا دەگوزەرێت و بەرشەلۆنەشی گەیاندۆتە چ چارەنووسێك بۆیە ئەگەر وەرزی داهاتوو كومان سێ‌ نازناوەكەش بباتەوە لای من ئەگەر سەرۆك بم گرنگ نییە لەوانەیە دووریشی بخەمەوە.

لە كۆتاییدا سەبارەت بە لیۆ میسی پرسیار لە فۆنت كرا لە وەڵامدا دەڵێت: میسی مێژووی بەرشەلۆنەیە ئەو ئێستا بنەمایە بۆ بەرشەلۆنە داهاتووی بەرشەلۆنە داهاتووی میسی یە كەس ناتوانێت میسی لە بەرشەلۆنە جوودا بكاتەوە ئەوە گفتوگۆیەكە نەكردنی باشترە، چونكە لای من میسی یەكسانە بە لۆگۆكەی بەرشەلۆنە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا