پۆله‌تیك سپۆرت
كاتێك تیروپشكی خولی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا و یانه‌ی ئه‌لكوینا رووبه‌رووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆیه‌وه، ئه‌وه یاریزانه‌كانی ئه‌و تیپه ده‌ستیانكرد به ئاهه‌نگێران له خۆشی‌دا.
ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی دیپۆرتیڤۆ ئه‌لكوینا بۆیه‌وه، به‌ڵام زێدان بۆ یارییه‌كه به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی نه‌كرد، به‌ڵكو سه‌ره‌تا تێكه‌ڵه‌یه‌كی له یاریزان هێنابووه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك یه‌كسان بوون، گێمی دووه‌م هه‌مان ئه‌نجامی هه‌بوو، به‌ڵام له‌كاتی دوو گێمی زیادكراودا كاسانۆڤۆ له خوله‌كی 115 گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی هێنا و به‌و ئه‌نجامه دوو به‌یه‌ك توانیان له یانه‌ی ریاڵ ببنه‌وه و تیپی شاهانه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
دوای یارییه‌كه ته‌واوی میدیاكانی جیهان سه‌ركۆنه‌ی یانه‌ی ریاڵ و ئاستی ئه‌و تیپه‌یانكرد، به تایبه‌تی راهێنه‌ری یانه‌كه زینه‌دین زێدان، كه زۆر خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌شی یارییه‌كاندا ده‌كات.
دوای شكسته چاوه‌رواننه‌كراوه‌كه‌یان زێدان وتی:
من بەرپرسی شکستەکەم، یارییەکی باشمان کرد و یاریزانەکان ھەموو شتێکیانکرد، کاتێکی زۆر سەختە، ئەوەی روودەدات شەرم نییە، ئاساییە.