پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕیاڵ بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد و بەرشەلۆنەش یەكسان بوونێكی تۆمار كرد بە تامی دۆڕان و هەر لە پلەی 12 ی ڕیزبەندی خولەكەدا مایەوە كە ئەم دۆخەش چەندان ساڵە یانەكە بە خۆیەوە نەبینیوە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لای خۆیەوە بەردەوامە لە بردنەوەكانی سەرەڕای ئەوەی دۆخیشی باش نییە، بەڵام هەر بەردەوامە لە بردنەوەكانی و لە پێشەنگی خولەكە دوور ناكەوێتەوە.
لە لایەكی ترەوە ئەتڵەتیكۆ دی مەدرید بردنەوەی تۆمار كرد و یانەی سڤیلیای ئەندەلوسیش جارێكی تر تووشی دۆڕان هاتەوە و بە تەواوەتی ئەو یانەیە دۆخی داڕووخا و ئەنجامەكانی خراپ بوون و دووركەوتەوە لە ئەنجامی باش.
ئەمشەو یەك شەممەش هەردوو یانەكانی ڤالەنسیا و خیتافی لە سەر یاریگای شەمشەمە كوێرەكانی ڤالەنسیا ڕووبەڕوو دەبنەوە.
ئەنجامی یارییەكەی شەو هەینی
ئەیبار 0 X قادیش 2
ئەنجامی یارییەكانی ڕۆژ و شەوی شەممە
ڕیاڵ 4 X هۆیسكا 1
بلباو 2 X سڤیلیا 1
ئۆساسۆنا 1 X ئەتڵەتیكۆ 3
ئەلاڤێس 1 X بەرشەلۆنە 1
یارییەكانی یەك شەممە
بیتیس X ئیڵچی
سێڵتاڤیگۆ X سۆسیداد
گرانادا X لیڤەنتی
ڤالەنسیا X خیتافی
دانەر ئەسڵان