پۆڵەتیك – سپۆڕت
پاش تەواو بوونی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و بردنەوەی نازناوەكە لە لایەن یانەی بایرن میونخی ئەڵمانییەوە بۆ جاری 6 لە مێژوویدا چەندان ژمارەی ناوازە لە لایەن ئەو یانەیەوە تۆمار كرا بۆ مێژوو لەو چوار چێوەیەشدا هێرشبەرە نیشانشكێنەكەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی توانی ببێتە یەكەم یاریزان لە مێژوودا ژمارەیەكی ناوازە تۆمار بكات كە پێشتر نەبووە.
سەرەڕای ئەوەی لە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگدا لیڤا گۆڵی تۆمار نەكرد، بەڵام ناوبراو بە كۆی گشتی وەرزەكە توانی ببێتە گۆڵكاری چامپیۆنس لیگ بە تۆمار كردنی 15 گۆڵ ئەگەر چی ژمارەكەی دۆن كریستیانۆی هاوتا نەكردەوە كە 17 گۆڵ بووە لە وەرزێك دا، بەڵام توانی ڕێبەرایەتی یانەی باڤاری بكات بۆ بەرز كردنەوەی نازناوەكە بۆ جاری 6 لە مێژوویاندا.
لەگەڵ ئەوەی لیڤا گۆڵكاری چامپیۆنس لیگ بوو هاوكات گۆڵكاری خولی بۆندزلیگای ئەڵمانیاش بوو بە تۆمار كردنی 34 گۆڵ هەروەك گۆڵكاری جامی ئەڵمانیا واتا پوكاڵ بە تۆمار كردنی 7 گۆڵ بەمەش ئەو هێرشبەرە ناوازەیە توانی ببێتە خاوەنی ژمارەیەكی ناوازە لە مێژوودا كە پێشتر هیچ كام لە هێرشبەرە ناوازەكانی جیهانی تۆپی پێ تۆماریان نەكرد بوو.
دانەر ئەسڵان