پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی بارسا توانی شەش گۆڵ لە یانەی ڕیاڵ سۆسیدا تۆمار بکات ، لە پاش یاریەکە ڕاهێنەری سۆسیدا سەرسامی خۆی بە ئاستی بارسلۆنا دەربڕیوە .
ڕۆژنامەنوسێک پرسیاری ئەوە لە ئەلگواسێل دەکات بینیم لەگەڵ کۆمان گفتوگۆت دەکرد چیت پێ وت ، ئەلگواسێل بە ڕۆژنامەنوسەکەی ڕاگەیاند بە کۆمانم ووتوە ڕاستە ئێوە بەخاڵ لە دواوەن بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێوە ڕکابەری سەرەکین بۆ بردنی خوولی یانەکانی ئیسپانیا .
من دڵنیام گەر بارسەلۆنا بەم ئاستە بەردەوام بێت ئەوە ئەستەمە ڕابگرێ و لە کۆتایدا یانەی بارسەلۆنا دەبێتە براوەی لا لیگا .