هەموو شتێك سەبارەت بە كاراباو كاپ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی قۆناغی 16 یانەی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا ناسراو بە كاراباو كاپ سەرجەمیان بە كۆتا هاتن و تیایدا یانەیەكی تری گەورە كە ئەویش لیڤەرپولە ماڵئاوایی كردەوە بەو پێیەی یۆرگن كڵۆپ زۆر كەیفی بە جامی پیشەگەران نایەت لەگەڵ ئەوەشدا یارییەكی بەهێزیان بەرامبەر بە ئەرسیناڵ ئەنجامدا كە سەرەتای ئەم هەفتەیە بردنەوەی بەرامبەر تۆمار كرد لە پریمەرلیگدا، بەڵام لە یارییەكەی جامدا وەك ئەوەی لیڤەرپول بەرامبەر هاونیشتمانەكەی كڵۆپ واتا لینۆی گۆڵچی ئەرسیناڵ یاری بكەن مەزنترین ئاستی بەرامبەریان ئەنجامدا و لە كۆتاییشدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە ئەرسیناڵ یارییەكەی بردەوە و سەركەوتنی مسۆگەر كرد بۆ قۆناغی 8 و لیڤەرپولیش ماڵئاوایی كرد.

لینۆ بە تەنها لیڤەرپولی كردە دەرەوەی جامەكە

ئەنجامی یارییەكانی پێنج شەممە
برینتفۆرد 3 X فۆڵهام 0
ئەستۆن ڤێلا 0 X ستۆك سیتی 1
لیڤەرپول 0 X ئەرسیناڵ 0 بە لێدانی یەكلاكەرەوە ئەرسیناڵ بردییەوە (5 – 4)

 

پاش سەركەوتنی ئەو 8 یانەیە تیروپشكی قۆناغەكەیان بۆ ئەنجام درا تیایدا ڕووبەڕووبوونەوەكان بەم شێوەیەن:
ئەرسیناڵ X مان سیتی
مان یونایتد X ئیڤەرتۆن
تۆتنهام X ستۆك سیتی
نیوكاسڵ X بیرنتفۆرد

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا