كۆستا ده‌چێته‌ یانه‌ی میلان

پۆله‌تیك سپۆرت

یاریزانی به‌رازیلی و بایرن میونخی ئه‌ڵمانی دۆگلاس كۆستا ماوه‌یه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بایرن و یۆڤانتۆس گیری كردووه‌ و هیچ تیپێكیان نایانه‌وێت بۆ هه‌میشه‌یی له‌ تیپه‌كه‌یاندا بمێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بایرن ميونخ به‌ ئیداره‌ی یوڤیان وتووه‌ نایانه‌وێت كۆستا بۆ هه‌میشه‌یی له‌ تیپه‌كه‌یان بمێنێته‌وه‌ و به‌ هه‌ر نرخێك بێت راوانه‌ی شاری تۆرینۆی ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا راهێنه‌ری یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ پیرلۆش ئه‌و یاریزانه‌ی ناوێت و تێكه‌ڵی پلانه‌كانی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ یانه‌ی ئه‌یسی میلان ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام به‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ی وتووه‌ بری شه‌ش ملیۆن یۆرۆ به‌ یاریزانه‌كه‌ ناده‌ن و ئه‌و نرخه‌ گرانه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری مووچه‌ و بری گرێبه‌سته‌كه‌ی بكه‌ن ئاماده‌ن بیبنه‌ شاری میلانۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا