دەستەبەری دارایی چییە؟

دەستەبەری دارایی چییە؟ ئەو هۆکارەی کە دەستبەکاربوونی لاپۆرتای وەک سەرۆکی نوێی بەرشەلۆنە دواخستووە! کامەران پاڵانی بەپێی ماددەی (٣٨) لە یاسای وەرزشی ئیسپانی ساڵی (١٩٩٠) چەند یانەیەک بەخشران لەوەی پەیکەری کارگێڕییان ببێتە نیزامی کۆمپانیاکان (SAD)، ئەوانیش یانەکانی (ڕیاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، ئەتلەتیک بلباو، ئۆساسۆنا)، بەڵام یەکێک لە مەرجەکانی مانەوەیان وەک کیانێکی وەرزشی ئەوەیە کە دەبێت دەستەی کارگێڕی یانەکە دەستەبەرێکی دارایی بە بڕی (١٥٪)ی بودجەی وەرزی ڕابردووی بداتە ڕابیتەی لالیگا و ساڵانەش بەپێی قازانج و زیانەکانی بڕەکە نوێ دەکرێتەوە. بۆ نموونە: خوان لاپۆرتا کە وەک سەرۆکی نوێی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرا، بەڵام تاکو ئێستا نەی توانیوە ئەو دەستەبەرە داراییە بانکییە پێشکەش بە ڕابیتەی لالیگا بکات، کە (١٢٠) ملیۆن یۆرۆیە. ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە بودجەی ئەم وەرزەی بە بڕی (٢٠) ملیۆن یۆرۆ قازانج کۆتایی پێ هات، ئەوا دەستەبەرە داراییەکە بۆ وەرزی داهاتوو دەبێت بە (١٠٠) ملیۆن یۆرۆ، پاشان ئەگەر بودجەی دووەم وەرزی سەرۆکایەتی لاپۆرتا ڕێژەی (١٥٪)ی لە بودجەی یەکەم وەرزی زیاتر بێت، ئەوا بۆ سێیەم وەرزی سەرۆکایەتییەکەی پێویستی بەو دەستەبەرە داراییە نابێت. بەپێچەوانەوە، ئەگەر یانەکە لە وەرزی یەکەمدا زیانی کرد، ئەوا پێویستە لە وەرزی دووەم و سێیەم زیانەکە پڕبکاتەوە، ئەگەرنا لەو بڕە پارەیەی کە لە لای ڕابیتەی لالیگا دایناوە وەک دەستەبەری دارایی، قەرەبووی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا