سوارێز یاری یەكەمی كرد بە گۆڵەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لێ‌ كرد یانەكە جێبهێڵێت و ڕوو لە یانەیەكی تر بكات تا یاری تیایدا بكات.

لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری ناوازەی جیهانی تۆپی پێ‌ پاش 6 ساڵ یاری كردن بە درێسی بلاو گرانەوە بەرشەلۆنەی جێهێشت لە سەر داوای ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری ئیدارەی یانەكە بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بە یانەی ئەتڵەتیكۆ دی مەدریدەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بۆندی واژوو كرد تا لە ژێر سەرپەرشتیارێتی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی درێژە بە یاری كردن بدات لە لالیگادا.

یەكەم دەركەوتنی لەگەڵ ئەتڵەتیكۆ بە 2 گۆڵەوە بوو

لە یەكەم دەركەوتنیشییەوە لەگەڵ ڕۆخی بلانكۆس كەمێك لە مەوبەر لە یاری گرانادا لە خولەكی 70 وە لە شوێنی دیێگۆ كۆستا سیمیۆنی بەشداری پێ‌ كرد و پاش تەنها 15 خولەك لە بەشداری كردنی واتا لە خولەكی 85 یەكەم گۆڵی خۆی و 5 گۆڵی یانەكەی بە كەلەیەكی جوان و ناوازە تۆمار كرد پاش ئەو گۆڵەش لە خولەكی 90 جارێكی تر گەڕایەوە و توانی گۆڵی 2 خۆی لە یەكەم بەشداری لەگەڵ ئەتڵەتیكۆ تۆمار بكات كە گۆڵی ژمارە 6 ی یانەكەشی بوو.

لە بەرشەلۆنە دەریان كرد

بەو شێوەیە ئەو یاریزانە ناوازەیەی كە لە بەرشەلۆنە دەركرا توانی لە یەكەم دەركەوتنیەوە لەگەڵ ئەتڵەتیكۆ ناوی خۆی لە لیستی تۆماركەرانی گۆڵی یانەكەی بنووسێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا