پێنج یاریزان كێبڕكێی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی دەكەن

دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی كۆپا ئەمریكاو یۆری 2020، رۆژنامەیەكی ئیسپانی پێنج یاریزانی بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ دەستنیشانكردووە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی باسی لەوەكردووە، هەریەكە لە میسی و لیڤاندۆڤسكی و جۆرجینۆی ئیاڵیاو هاری كەین و كیللینی ئیاڵیا پاڵاوتووە بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ.

رۆژنامەكە بە پشتبەستن بەو نازناو و ئەنجامانەی ئەو یاریزانانە بەدەستیان هێناوە ئەو ریزبەندییەی بۆ ئەو یاریزانانە كردووە.

یەكەم یاریزان كە ماركا ناوی لە ریزبەندییەكەدا هێناوە لیۆنیل مێسی ئەرجەنتینییە كە بردنەوەی كوپا ئەمریكای بۆ هەڵبژاردەكەی بەدەستهێنا، هاوكات لەگەڵ بەرشەلۆنەش نازناوی جامی شای ئیسپانی بردەوە.

جۆرجینیۆی ئیتاڵی و یاریزانی چێڵسی لە ریزبەندی دووەمی ریزبەندییەكەدایە كە توانی لەگەڵ ئیتاڵیا دەستكەوتی یۆرۆ و لەگەڵ یانەكەشیدا نازناوی چامپیۆنسلیگی بردۆتەوە.

هاری كەینی ئینگلیزیش لە ریزبەندی سێیەمدایە، بەڵام ئەگەری بردنەوەی ئەم نازناوەكەی كەمترە، چونكە هیچ نازناوێكی لەگەڵ هەڵبژاردەو یانەكەی بەدەستنەهێناوە.

دوو یاریزانەكەی دیكەش كە لە ریزبەندی چوارەم و پێنجەمدان بریتین لە لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرن میونخ كە خاوەنی 41 گۆڵ بوو لە 29 یاری لە وەرزی رابردوو، هەروەها كیللینی یاریزانی یۆڤانتۆس كە رۆڵی سەرەكی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی یۆرۆ بۆ ئیتاڵیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا