ڕیاڵ پارەش دەدات بێڵی لە كۆڵ بێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكان لە وڵاتی ئیسپانیاوە باس لەوە دەكەن كەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید خوازیاری ئەوەیە بە هەر شێوەیەك بێت لەم میركاتۆی هاوینەیەدا گاریس بێڵی وێڵزی لە كۆڵ ببێتەوە.

كاكە بڕۆ برا بڕۆ بێڵ: ناڕۆم

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ یەك شەممە ڕاپۆرتێكی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كەوا ڕیاڵ دەخوازێت یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گاریس بێڵیان لە كۆڵ بكاتەوە و بیگوازێتەوە ڕیزەكانی بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی ڕیاڵ بڕی 20 ملیۆن یۆرۆیان لە سەر یاریزانەكە داناوە تەنها و تەنها بۆ ئەوەی یاریزانەكە بڕوات.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا چەند شتێكی سەیری ئاشكرا كردووە لەوانە: ڕیاڵ ئامادەیی تیادایە ساڵێك مووچە بداتە بێڵ بەس مانچستەر بیگوازێتەوە هەروەك یانەكە ئامادەیی نیشان داوە هەر كات مان یوو یاخود هەر یانەیەكی تر ئەو یاریزانەیان ویست خۆی تەواوی كاروبارە یاساییەكان جێ بە جێ‌ بكات تەنها بۆ ئەوەی كاری گواستنەوەی خێراتر بێت ڕیاڵ هەر بەوەشەوە ناوەستێت بەڵكو ئامادەیە ئەو یاریزانەی كە 100 ملیۆنی پێ‌ دا بدات بە 20 ملیۆن تەنها بۆ ئەوەی مووچە 15 ملیۆنییەكەی ئەو یاریزانەی لە كۆڵ ببێتەوە.

جێی باس كردنە پەیوەندی نێوان گاریس بێڵ و تەواوی ڕیاڵ مەدرید هەر لە هاندەرانەوە بۆ زۆرێك لە یاریزانان بۆ خودی پێرێز و ئینجا زێدانیش زۆر خراپە و هەموان خوازیاری ئەوەن بە زووترین كات یانەكەیان جێ‌ بهێڵێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا