ئارتێتا زۆر تووڕەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
مایكڵ ئارتێتای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی لەندەنی تووڕەیە لە ئەنجامی یارییەكەی شەوی ڕابردووی یانەكەی بەرامبەر بە یانەی لیستەر سیتی كە تیایدا ئەرسیناڵ تووشی دۆڕان هات بە ئەنجامی 1 گۆڵ كە ئەویش جیمی ڤاردی لە خولەكی 47 دا تۆماری كرد و یارییەكەش پڕ لە هەلی فەوتاو بوو بۆ ئەرسیناڵ.

ئەو ڕاهێنەرە بە میدیاكارانی ڕاگەیاند: (دەبێت تووڕە بێت لەو دۆخە و بێ‌ ئاگاییە ناكرێت لە بەردەم گۆڵدا ئەوەندە هەل لە دەست بدەیت یانەی بەرامبەریشت بتوانێت لە چەند هەلێكی كەمدا گۆڵت لە سەر تۆمار بكات).

ئارتێتا وتیشی: (لە یاری تۆپی پێ‌ دا كار بۆ دروست كردنی هەل دەكرێت بۆیە دەبێت ئەو هەلانە بقۆزرێتەوە، بەڵام ئێمە نەمان توانی سوود لە هەلەكان و كۆرناڵەكان وەربگرین ئەمەش دواجار 3 خاڵی گرنگی لە دەستداین، چونكە نەمان دەتوانی بەردەوامی بدەین بە یاری كردنەكەمان و شێوازەكەمان كە پێی ناسراوین).

لە كۆتاییشدا وتی: (گێمی یەكەم زۆر بە باشی ئەوەی ویستمان كردمان تەنها گۆڵمان تۆمار نەكرد لە گێمی دووەمدا بەردەوامیمان لە دەستدا ئەوانیش توانییان بەو تاكە گۆڵەی ڤاردی تۆماری كرد بەرگری بكەن و دواجاریش بردنەوەیان تۆمار كرد ئەمەش بۆ ئێمە زۆر خراپ بوو).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا