روسیا هێزێك رەوانەی ناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای روسیا هێزێكی سەربازی رەوانەی ناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووەو لەگەڵ هێزە كوردییەكان هەڵمەتێكی گەڕانیان ئەنجامداوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی خۆجێیی لەرۆژئاوای كوردستان، ئەو هێزەی روسیا رۆژی دوو شەممە 25ی كانوونی دووەم چوونەتە ناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ باكووری كوردستان.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكە لەناوچەی دێرلوكەوە چوونەتە سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و ماوەیەك لەناوچەكە ماونەتەوە، كە پێكهاتوون لە شەش زرێپۆش و چوار هەلیكۆپتەری جەنگی.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرەتای ئەم هەفتەیەش، ئەمریكا هێزێكی نوێی رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا