بارەگای بارزانی رێگە چارەیەک بۆ قەیرانەکانی عێراق دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بارەگای بارزانی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌.

لە راگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، تاكە رێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی عێراق و نەهێشتنی كێشەو گرفتەكان، رێگەی لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە.

رۆژی یەكشەممە 31-07-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دەستپێشخەرییەكدا، لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بۆ گفتوگۆیەكی كراوە بانگهێشتی هەولێر كرد و وتی، هەرێمی كوردستان بەشێك دەبێت لە چارەسەر، بەشێك لە لایەنە عێراقییەكانیش بەدەم دەستپێشخەرییەكەوە هاتن، بەڵام رەوتی سەدر كە هاوپەیمانی پارتیە وەڵامی دەست پێشخەرییەكەی نێچیرڤان بارزانی نەدایەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک