پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا تاوتوێی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر11ی پێش نیوەڕۆ دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێبکات و کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە چەند تەوەرێکدا خۆی دەبینێتەوە.
هاوکات، خستنەڕووی کێشەی سێ یەکەمەکان و مامۆستایانی وانەبیژ لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکێک دەبێت لە تەوەری کۆبوونەوەکە، هەروەها کێشە و گرفتەکانی بەردەم سوتەمەنی و چارەسەرەکانی لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی دەخرێتەڕوو.
کۆبوونەوەی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگ دەبێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان وەستێنراوە و هیچ دانیشتنێک ئەنجام نەدراوە.