پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە14ی تشرینی دووەم، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای نێوان سلێمانی-کەلار چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای نێوان کەلار-دەربەندیخان، لەنزیک گوندی گردەگۆزینە وەرگەڕا و چوار کەسی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.
لە ڕووداوەکەدا، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەڕەگەز عەرەبن و لەئێستادا تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە.
هاوکات، لە شوێنی ڕووداوەکە تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوە و هێڵکاریان دەستپێکردووە.