پۆڵهتیك پرێس:
بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:” دەوامی خوێندنگاكان تا ساڵی نوێ ڕادەگیرێت، بەڵام زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێنەوە بە ڕێنمایی و چاودێریی چر”.
د.خالس قادر، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بۆ پۆڵەتیك وتی:”بە پێی ئاماژەكانی وەزارەتی تەندروستی دەوامی خوێندنگاكان دادەخرێت تا ساڵی نوێ، چونكە پێمان وایە ئەو كات دۆخی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتر دەبێت”.
بەڕێوبەری گشتی دیوان ئاماژەی بەوەشكرد:”دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاری وەزارەتی تەندروستی نییە ئێمە تەنها ڕێنمایی و ڕێكار و دۆخی ئێستای تەندروستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسییەكان، دەخەینە بەردەم لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دواتر لەبەر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانە بڕیارەكە بە هەماهەنگی دەدرێت، بەڵام پێشبینی دەكەین بۆ لهساڵی نوێدا دەوام بكرێتەوە”.
سەبارەت بە كردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان د.خاڵس وتی:” زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێنەوە، بەڵام بە رێنمایی و چاودێری چڕ”.