پۆڵەتیك پرێس:
تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە نوێنەرێكی كۆمارییەكان لەویلایەتی میشیگان بەناوی بۆڵ میچڵ، وازی لەحیزبەكەی هێناوەو دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند.
تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو نوێنەرەی پارتی كۆمارییەكان بەهۆی هەڵوێستەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا وازی لەحیزبەكەی هێناوە.
میچڵ لەمیانی نامەیەكی، كە ئاراستەی سەرۆكی لیژنەی نیشتمانی كۆمارییەكان رۆنا مكدانیڵی كردووە نووسیویەتی: ترامپو تیمە یاساییەكەی، تا ئێستا ناتوانن بەڵگەی گرنگ لەسەر ساختەكاری لەهەڵبژاردن بخەنەڕوو.
هەروەها نووسیویەتی: لەگەڵ ئەوەی ناتوانن بەڵگەی پێویست بخەنەڕوو، ناشیانەوێت دان بەو شكستەدا بنێن، كە لەهەڵبژاردن تۆماریان كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی دوو شەممە 14ی كانوونی دووەم، ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ئەمریكا بەفەرمی بردنەوەی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكانی راگەیاند.
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە سێی تشرینی دووەمی رابردوو بەرێوەچوو، كە تائێستا دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییەكان دانی نەناوە بەو شكستەی لەهەڵبژاردنەكە تووشی بووە.