ئێران.. هەوڵی کوشتنی باڵیۆزێکی ئەمریکی دا

پۆڵەتیك پرێس:

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵگری ئێران پلانی بۆ كوشتنی باڵیۆزی ئەمریكا لە باشوری ئەفریقا هەبووە بەهۆی ئەوەی نزیكبووە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

بەپێی میدیا ئەمریكییەكان باڵیۆزخانەی ئێران لە هەوڵی كوشتنی باڵیۆزی ئەمریكا لە باشوری ئەفریقا تێوەگلاوە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو پلانەی تاران لە بەرامبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بووە لە سەرەتای ئەمساڵدا.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكا ئێران تۆڕێكی گەورەی سڕی لە باشوری ئەفریقا بەڕێوەدەبات.

ئەمریكا زانیاری هەبووە لەسەر بوونی هەڕەشە لەسەر باڵیۆزەكەی لە باشوری ئەفریقا لە بەهاری رابردوودا كە لە هەفتەكانی رابردوودا زانیارییەكان سەلمێنراون و باڵیۆزەكە خۆشی بە بوونی مەترسی لەسەر ژیانی زانیوە.

لانا ماركس

لانا ماركس باڵیۆزی ئەمریكا لە باشوری ئەفریقا تەمەنی 66 ساڵە و پەیوەندی باشی لەگەڵ ترەمپ هەیە و ژنێكی سەركەوتووە و بەهای جانتاكەی دەستی دەگاتە 40 هەزار دۆلار.

هۆكاری هەڵبژاردنیشی بۆ كوشتنی لە بەرامبەر سولەیمانی لەلایەن تارانەوە دەگەڕێتەوە بۆ نزیكی لە ترەمپ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا