پۆڵه‌تیك پرێس:
ماری تره‌مپ، برازای دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا، هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی تره‌مپ به‌نیازی كوده‌تایه.
ماری تره‌مپ، برازای سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “MSNBC”ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، “تره‌مپ كه‌وتووه‌ته دۆخێكی خراپه‌وه كه هه‌رگیز پێشتر تیایدا نه‌ژیاوه”.
ماری هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی هه‌وڵ هه‌یه بۆ به‌لاڕێدابردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێیوایه نیازی كوده‌تا له‌ئارادایه و ده‌ڵێت “سه‌رۆك ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خراپ شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌هێڵێت، ئه‌وه كارێكی خراپه و پێوه‌یسته ده‌ستوه‌ردان بۆ ڕاگرتنی بكرێت”.
برازه‌كه‌ی تره‌مپ یه‌كێكه له‌نه‌یاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و پێشتریش كتێبێكی له‌باره‌ی خێزانه‌كه‌یه و بڵاوكرده‌وه و تره‌مپ به “مه‌ترسیدارترین پیاوی جیهان” وه‌سفكرد.