داوا دەكرێت پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی لەسەر هێرشەكەی هەولێر هەبێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر هەولێر پێویستە بەرپرسانی ئەمنی و ناوخۆی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

حەسەن ئاڵێ‌ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان هەڵوێستمان دەبێت و داوا دەكەین لە پەرلەمان لێپرسینەوە بكات لە وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و بەرپرسانی دیكەی پەیوەندیدار، لەسەر ڕووداوی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەم ڕووداوانەی لە عێراق روودەدەن بە روونی ئەوەمان پێدەڵێن سوپا و هێزی ئەمنی عێراق لەئاست خواست و ئامانجەكانی گەلانی عێراقدا نیە و ناتوانێت هێمنی بۆ عێراق دابین بكات، چونكە ئەم هێز و دەزگایانەی حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای تائیفی و مەزهەبی كاردەكەن.

باسی لەوەشكرد، پێم وانیە ئەمریكا بە ئاسانی ئەم كارانە قبوڵ بكات و كارێكی زۆرخراپە بۆ سەر سەروەری عێراق، چونكە بەلای ئەمریكاوە عێراق باشترین وڵاتە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا