فراكسیۆنی یەكێتی: حكومەت پێداچوونەوە بە سیستەمی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بەبۆنەی رووداوی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكەی زیقار رایگەیاند: پێویستە حكومەت پێداچوونەوە بە تەواوی سیستەمی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەلامەتی هاوڵاتیان بكات.

ئەوەشهاتووە، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی وێرای ڕاگەیاندنی ماتەمینی و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خێزان و كەسوكاری قوربانیان و تەواوی خەڵكی پارێزگای ناسریە، لە هەمانكاتدا پێمان وایە كە دووبارە بوونەوەی ئەم رووداوە نەخوازراوانە وەك ئەوەی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب ) لە بەغداد، نیشانەی ئەوەیە كە خەمساردی لە كەرتی تەندروستی و لاوازی و كەمتەرخەمی لە سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری و خراپ بەرێوەبردنی دام و دەزگاكانی دەوڵەت و گەندەڵی بەشێوەیەكی ئاشكرا هەیە.

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوادەكات، پێویستە حكومەت پێداچوونەوە بە تەواوی سیستەمی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەلامەتی هاوڵاتیان بكات و هەروەها هەموو ئەوانەی كە بەهۆی لاوازی و خەمساردی بەرێوەبردنەوە لە پشتی ئەم رووداوە نەخوازراوە بوون لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات و راپێچی دادگایان بكات.

فەرمانگەی تەندروستی زیقار ئاشكرایكرد، ژمارەی گیان لەدەستدانەكان بەهۆی ئاگرەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی (ئیمام حسێن) لە ناسریە بەرز بووەوە بۆ (83) كەس و بەهۆی ئەوەی تا ئێستا چارەنوسی ژمارەیەك كەس دیار نییە چاوەڕواندەكرێت ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بەرز ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا