پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی تەواو نەبوونی رێكارەكانی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ جاری دووەم وەرزی یاسادانانی درێژكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، تاوەكو پەسەندكردنی پرۆژە یاسای گشتی بودجە پرۆژە وەرزی یاسادانان درێژدەكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەركات پرۆژەكە پەسەندكرا ئەوكات پشوی زستانە دەست پێدەكات.
پێشتریش بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی رابردو پرۆژە یاساكەی رەوانەی پەرلەمان كرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان وەرزی یاسادانانی درێژكردەوە.
لەئێستاشدا لیژنەی دارایی پەرلەمان زۆربەی كارەكانی تایبەت بە پرۆژە یاساكە تەواو كردووەو تەنها بابەتی پشكی هەرێم ماوە تاوەكو یەكلایی بكرێتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە بدات.