پۆمپیۆ: ڕێگە بە ئێران نادەین پەرە بە یۆرانیۆم بدات

ئەم بابەتە 196 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند نابێت رێگە بەئێران بدرێت بە هیچ شێوەیەك پەرە بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بدات و رێژەكەی بەرز بكاتەوە.

مایك پۆمپیۆ، ئاماژەی بەوەشكردووە ڕێگەدان بە ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم وادەكات دواتر ئێران بتوانێت چەكی ئەتۆمی دروست بكات.

وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كاتێدایە پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەردەكات ئەگەر بێت و تا 21 ی شوباتی 2021 ، ئەمریكا سزا دارایی و بانكی و نەوتییەكان لەسەر ئێران لانەبات.

هەنگاوەكانی ئێران بۆ پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە كاتێكدایە 20ی ئەم مانگە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆبایدن دەچێتە كۆشكی سپی و چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئێران وا دەزانێت جۆبایدن هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵی توند نابێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک