وردەكاری رێككەوتنەكەی بەحرێن و ئیسرائیل

 

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل و بەحرێندا رێككەوتنی مەنامە و تەلئەڤیڤ راگەیەندرا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا ئاشكرایكرد ئەمڕۆ دەستكەوتێكی مێژوویی بەدەستهاتووە، دەبێتە گۆڕانكارییەكی گەورەی ئەرێنی بۆ زیاتر دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ وتی: ئیسرائیل و بەحرێن رێككەوتوون لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان و بەمزووانەش وڵاتانی دیكەش رێَككەوتن دەكەن.

هاوكات ئەمریكا و ئیسرائیل و بەحرێن بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا رێككەوتنی هەردوو وڵاتیان لە دوای رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەكە، رێككەوتنەكە ئاساییكردنەوە و دروستكردنی پەیوەندی دبلۆماسی تەواو لە نێوان بەحرێن و ئیسرائیل لە خۆی دەگرێت لەگەڵ كردنەوەی باڵیۆزخانەكانی هەردوولا.

لای خۆیانەوە پاشای بەحرێن و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی سەرۆكی ئەمریكایان كرد لە هەوڵەكانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەكە.

حەمەد بن عیسا شای بەحرێن وتی: رێككەوتنی دوو قۆڵی دروستكردنی پەیوەندی دبلۆماسی نێوان ئیسرائیل و بەحرێن دەگرێتەوە وەك هەنگاوێكی مێژوویی بەرەو بەدەستهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتی: سەردەمێكی نوێیە چاوەڕێی هاتنی وڵاتانی دیكەش دەكرێت بۆ رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بەم نزیكانە.

ناتانیاهۆ وتی: سەردەمێكی نوێ لە ئاشتی، ئاشتی لەبەرامبەر ئاشتی، ئابوری بەرامبەر ئابووری، وەبەرهێنانمان كرد بە درێژایی ساڵانی رابردوو لە سەر ئاشتی، ئێستا ئاشتی دەبێتە وەبەرهێنانێكی گەورە لە ئابووری ئیسرائیلدا ئەوە زۆر گرنگە.

لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر رایگەیاند، رێككەوتنی بەحرێن و ئیسرائیل هەنگاوێكی مێژووییە.

لە بەرامبەردا كۆمەڵەی ویفاقی بەحرێنی ئۆپۆزسیۆن رەخنەی لە رێككەوتنە گرت و بە خیانەت ناوی برد.

هاوكات بزوتنەوەی حەماس و جیهاد و دەسەڵاتی فەڵەستینی شەرمەزاری رێككەوتنەكەیان كرد و رەخنەیان لێگرت بە ناپاكییان لە قەڵەمدا لە بەرامبەر كێشەی فەڵەستین.

بڕیارە 15ی ئەیلول لە كۆشكی سپی رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات واژۆ بكرێت و بەحرێنیش بەشداری دەكات.

ئیماراتیش وەك وڵاتێكی دیكە رێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆكردووە، پیرۆزبایی لە رێككەوتنی بەحرێن و ئیسرائیل كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا