ئیسرائیل دژی ئێران روو لە ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەفتەی داهاتوو ئەفیف کوخاڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی کۆکردنەوەی پاڵپشتی دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، کوخاڤی لەگەڵ روڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و نەمسا دەکات.

ئەوەش هاتووە، بڕیارە ئەو ریڤلین و کوخاڤی لەگەڵ هاوتاکانیان لەو سێ وڵاتە ئەوروپییە کۆببنەوە و تاوتوێی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هێزەکانی حزبوڵـڵا بکەن.

بڕیارە رۆژی سێشەممە، گەشتەکەی ریڤلین و کوخاڤی دەستپێبکات و سەرەتا سەردانی ئەڵمانیا دەکەن و دواتر دەچنە نەمسا، پاشانیش دەچنە فەڕەنسا و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا