پۆڵه‌تیك پرێس:
رۆژى دووشه‌ممه 31/11/2020، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، داواكرا كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بكرێت به پرسى مووچه و كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غداو نه‌چوونى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا، ئه‌مه‌ش گرژى له‌نێو هۆڵى په‌رله‌ماندا لێكه‌وته‌وه.
پارتى به ته‌نها جێده‌مێنێت
وه‌یسى سه‌عید، په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كرد و وتى: “ئه‌وه‌ى له‌هۆڵى په‌رله‌مان روویدا زیاتر موزایه‌ده و خۆده‌رخستن بوو، ده‌توانین بڵێین هه‌ڵمه‌تى پێش وه‌خته‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بوو، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان كردوویه‌تى بۆ ئه‌وه‌نه‌بووه له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنى پۆست هاوبه‌ش بن به‌ڵكو له هه‌موو بارودۆخێكدا پێكه‌وه‌بن، به‌داخه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانى هه‌ردوو حزبى پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتى نێوان پارتى و یه‌كێتى و پارتى و گۆڕانیان نه‌پاراست، به‌دڵنیاییه‌وه له ئایینده‌دا پارتى قسه‌ى خۆى ده‌بێت”.
وه‌یسى سه‌عید وتیشى: “ئێمه پێكه‌وه هاوپه‌یمانێتیمان هه‌یه و حكومه‌تمان پێكهێناوه ئه‌بێت پێكه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ بگرین، به‌ڵام ئه‌وه جارى یه‌كه‌م نیه له بارودۆخى نه‌خوازراوو سه‌خت و قورس‌دا پارتى به ته‌نها جێده‌مێنێت، پارتى هیچ كات له به‌رپرسیارێتى راینه‌كردووه، شانى خۆى ده‌داته به‌ر هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ى دێنه‌پێش”.
دواى رێككه‌وتنى پارتى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى و گۆڕان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌بوو له 10ى ته‌مموزى 2019 كابینه‌ى نۆ پێكهات، چه‌ندین جار به‌رپرسانى یه‌كێتى ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ى پارتى رێككه‌وتنه‌كه‌ى وه‌كو خۆى جێبه‌جێنه‌كردووه، له به‌رامبه‌ردا پارتى بۆ رازى كردنى یه‌كێتى زۆرینه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى داوه به یه‌كێتى كه رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كردووه.
پارتى وایه هه‌رشتێك ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدابێت كێشه‌ى نیه
راهى ره‌هبه‌ر، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆچونی وایه: “سرووشتى پارتى وایه هه‌رشتێك ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدابێت كێشه‌ى نیه، ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى نه‌بێت كێشه‌ى زۆره، ئێمه له سه‌ره‌تاى رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتى تێبینیمان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه، به‌ڵام ئه‌وان مێش میوانیان نه‌بووه، تا ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ روویدا”.
راهى ره‌هبه‌ر وتیشى: “ناتوانین بڵێین ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان روویدا، له‌رووه سیاسییه‌كه‌وه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانى سیاسى به‌ڵام له‌رووى په‌رله‌مانییه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ى روویدا، رۆژێكى تایبه‌ت بوو بۆ كارى په‌رله‌مانى”.
به هه‌مان شێوه‌ى یه‌كێتى، گۆڕانیش له رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى رازى نیه و سه‌ر‌نج و تێبینى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى ناو رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، به‌تایبه‌تى له پرسى چاكسازى، ئه‌گه‌ر چى یاساى چاكسازى له په‌رله‌مانیش ده‌رچووه، گۆڕان پێى وایه ئه‌و یاسایه وه‌كو ئه‌وه‌ى ویستوویانه نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌نگ هه‌ڵبڕینی په‌رله‌مانتاران، ئه‌گه‌ر موزایه‌ده‌ش بوبێت، كاریگه‌ری هه‌بوو
دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى گۆڕان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كراوه به‌پله‌ى یه‌كه‌م پارتى قه‌رزار و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆبكرێت و پێداچوونى تێدابكرێت، رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌وه نیه به‌شه‌و ملیۆنان دۆلارت ده‌ست بكه‌وێت و به رۆژ گوێى خه‌ڵك پڕ بكه‌ى له بێ پاره‌یى، دۆسیه‌ى نه‌وت بتاریكێنى و هه‌مووى هه‌رخۆت بیت و كه‌س نه‌بێت لێت بپرسێته‌وه، بارى قاچاغى توركى سنورى دوو وڵات ببڕێت و هاورده‌بكرێت، له په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر رۆڵ دابه‌شكرابێت له سنوره‌كان هێز بۆ دژى كورد دابه‌شكراوه، پاڵاوتگه و كۆنتراكت و پرۆژه دابه‌شكراوه زه‌وى و داهات و كه‌رتى نه‌وت دابه‌شكراوه، كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیا دابه‌شكراوه زیاتر له جاران.
دابان محه‌مه‌د وتیشى: “ده‌نگ هه‌ڵبڕینی په‌رله‌مانتاران، ئه‌گه‌ر موزایه‌ده‌ش بوبێت، كاریگه‌ری هه‌بوو، چیتر په‌رله‌مان بۆ پرسی لابه‌لا و ناپێویست كۆ نه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌شی قبوڵی ناكات و په‌رله‌مان به موڵكی خۆی ده‌زانێت با ده‌رگای ئه‌و دیوه‌خانه دابخات، چونكه په‌رله‌مانی دوای ئه‌مڕۆ جیاواز ده‌بێت له پێشتر”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان باسى له‌وه‌شكرد، عه‌قڵیه‌تى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ڵ خواست و داواكارى خه‌ڵك، هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ى هه‌یه، په‌رله‌مان له دۆڵێكه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى له دۆڵێكه خه‌ڵكیش له دۆڵێكى دیكه‌یه، ئێستا كۆده‌نگییه‌ك دروستبووه كه په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شارێگه‌ى خۆى، ئه‌گه‌رنا كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ناتوانێت ئیداره‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكات.