پۆڵه‌تیك پرێس
رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان ئاشكرایده‌كات، ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وته‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به هه‌رێمى كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵام به‌هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌و بۆریه‌وه، زیانی ماددی بەر داهاتی حکومەت دەکەوێت، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران دەبێت.
حکومەتی هەرێم له ڕۆژى 30ی تشرینی یەكەمی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بوەستێت.
وریا حسێن، بەرێوەبەری رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان یه‌ك بۆرییه و له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته به‌نده‌رى جه‌یهان، واته بۆریه‌كه هاوپشکە لەنێوان کۆمپانیای ڕووسنەفت و کۆمپانیای کار گروپ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نیه.
وریا حسێن وتیشى، له‌دوای پیشخابوریشه‌وه پاراستنى ئه‌منیه‌تی بۆرییه‌كه له ئه‌ستۆى توركیایه، ئه‌و به‌شه‌ش كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به توركیاوه، هیچ كێشه‌یه‌كى بۆ هه‌رێم نییه، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه كه‌نه‌وت هه‌نارده ده‌كات پاره‌ى گواستنه‌وه به بۆریه‌كه ده‌دات، ته‌نها له ساڵى رابردودا هه‌رێم نزیكه‌ى نیو ملیار دۆلارى به كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌و بۆریه‌وه داوه، پاره‌كه‌ش بۆ ئه‌و دو كۆمپانیایه و كۆمپانیاى بۆتاشى توركى ده‌ڕوات.
له‌باره‌ی زیانه ماددییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بەرێوەبەری رێکخراوی دۆر وتی “زیانه‌كه له‌وه‌دایه ئێستا كه بۆرى نه‌وتى هه‌رێم وه‌ستێنراوه هه‌رێم ناتوانێت نه‌وت هه‌نارده بكات، به‌وه‌ش نه‌وت به‌بازاڕ ناكرێت و مانه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ش ده‌بێته هۆى زیانێكى زۆر واته ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ یه‌ك هه‌فته نه‌وت هه‌نارده نه‌كرێت پێده‌چێت هه‌رێم نزیكه‌ى 40 ملیۆن دینار زیانى به‌ربكه‌وێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌رگه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت”.
به‌جه‌ختكردنه‌وه‌وه وریا حسێن ده‌ڵێت “به‌گشتى هیچ پشکێکی حکومەتی هەرێم لەبۆریەکەدا نیە، واتە بۆریەکە تەواو هی کەرتی تایبەتە، بەڵام هەر رۆژێکی تەقاندنەوەی بۆریەکە زیانی ماددی بەر داهاتی حکومەتی هه‌رێم دەکەوێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی نەوت هەناردە ناکات، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت.
واته راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و داهاته ده‌بێت كه وه‌زاره‌تى دارایى به‌ده‌ستى دێنێت، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت چونكه به رێژه‌ى 84%ى كۆى داهاتى هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وته (وریا حسێن واى وت).
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئاخۆ ئه‌گه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێم بوایه، توركیا ئاماده‌بوو به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى بگرێته‌ئه‌ستۆ، له‌و ڕووه سه‌رۆكى رێكخراوى دۆر وتى “به‌ته‌ئكیدى نه‌خێر توركیا ئاماده‌نه‌بوو به‌رپرسیارێتى بگرێته ئه‌ستۆ چونكه به‌رپرسیارێتى ئه‌منى و ئابورى له‌سه‌ر كۆمپانیاى ڕووسنەفت و کۆمپانیای کار گروپه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به توركیاوه نه‌ده‌بوو”.