نێچیرڤان بارزانی: ئەو نەوەیەی لە عێراقدا دروستبووە ئامادەیە بۆ گۆڕانكاری

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نەوەیەكی نوێ لە عێراق دروست بووە، كە نەوەی 10 ساڵ پێش ئێستا نیە و دروشمی بێناوەڕۆك قبوڵناكات و ئامادەی گۆڕانكارییە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە كە شەوی رابردوو پەخشكرا باسی لە چەند تەوەر و بابەتێك كرد و پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا وتی: هەر لە سەرەتاوە بڕوامان وابووە چارەسەركردنی پرسی كورد دەبێت لە چوارچێوەی عێراقدا بێت.

نێچیرڤان بارزانی لەو چاوپێكەوتنەیدا باسی ئەوەیكرد، هەر یەك لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕابردوودا هەڵەیان كردووە، لەدوایین سەردانی بۆ بەغدا پەیامەكەی ئەوەبووە ئێمە و ئێوەش هەڵە بووین، وەرن با دانیشین و ژیانێكی باش بۆ هەمووان دروستبكەین.

لەو چاوپێكەوتنەدا سەرۆكی هەرێم رەتیكردەوە ئیسرائیل بنكە و بارەگای موخابەراتی لە هەرێمدا هەبێت.

ئەم قسانەی سەرۆكی هەرێم لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە پەیوەندییەكانی هەرێم و عێراق ئاڵۆزی تێكەوتووە و چارەسەركردنی كێشەكان لە نێوان هەردوولا وەك مەحاڵی لێهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا