راپرسییەك: جەماوەری پارتەكەی ئەردۆغان لە نزمترین ئاستیدایە

پۆڵەتیك پرێس

راپرسییەكی ئەم دواییەی توركیا ئاشكرایكردووە، پارتی دادو گەشەپێدانی حوكمڕان ( ئاكەپە ) كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات رێژە جەماوەرییەكەی لە نزمترین ئاستیدایە.

بەپێی ئەو ڕاپرسیەی كە لەلایەن دامەزراوەی ئوراسیا ریسێرچەوە كراوە دەركەوتووە، لەئێستادا صێگەی جەماوەری ئاكەپە لە نزمترین ئاستیدایە و بەپێچەوانەوەی حزبەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆنەوە كە پێگەیان بەرز بووەتەوە.

هەر بەپێی راپرسییەكە، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بكرێت ئەوا تەنها سەدا 32.5 هاوڵاتیانی توركیا ئامادەن دەنگ بە پارتی داد و گەشەپێدان بدەن.

لە دواین هەڵبژاردنی توركیا كە 2018 بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری وڵات بەڕێوەچوو، ئەردۆغان كاندیدی ئاكەپە نزیكەی سەدا 47ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بەڵام لەو هەڵبژاردنەدا لەشارە گەورەكانی وەك ئەنقەرەو ئەستەنبوڵ و ئەنتاڵیا شكستیهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا