ئەردۆغان داوای درێژکردنەوەی دوو ساڵی تر بۆ هێرشکردنەسەر هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەردۆغان داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات دەسەڵاتی ئەوەی پێبدات بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەڕێی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە ‌هێرشبکاتەسەر هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، “سەرۆکایەتی تورکیا یاداشتێکی ئاراستەی پەرلەمان کردووە بۆ درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەی تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا ئەنجام بدات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەردۆغان وتی: تورکیا دەیەوێت وەک چۆن لە ئەفغانستان کشایەوە، بەهەمان شێوە لە عێراق و سوریاش بکشێتەوە.

لەماوەی رابردوودا، هێزەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا