خیانەت بارزانی كردی‌و نەزانی خستییە گەردنی یەكێتی

باشوری كوردستان گوێ و چاوی لەگەڵ خیانەتەكانی ماڵباتی بەرزانی ڕاهاتوە ، خیانەتیان هێندەزۆرە لە ناو كوردا ئاسایی بوەتەوە و هەرپاش چەند ساڵێكیش خیانەتەكان بەدەسكەوت پێمان دەفرۆشنەوە ، هەموان 31 ئاب ی بیرماوە لەودەمەی كە ئەو خیانەتە ئەنجام درا هەركەس باسی بكردایە دەبوو خانەوادەكەی یەكسەر بیریان لەدانانی تەعزێ بكردایەتەوە بۆی خۆئەگەر سەرنوگم و نەكوژرایە ئەوە بەدڵنیاییەوە كەمئەندام دەكرا ، بەڵام ئێستا بەشانازی باسی دەكەن و دەڵێن گرنگ دەسكەوتەكانیەتی .

ئەوەی بۆ پارتی و ماڵباتی بەرزانی گرنگە تەنها چۆن چۆك بەنەیارەكانیان دابدەن ، خیانەت هەرچیەك و هەرچۆنێك بێت پەڵیەكی ڕەشە ، بەڵام ئەمانە هێندە خیانەتیان كردوە شارەزاییان پەیدا كردوە و ئێستا خیانەتەكانیان بەئاسانی و ئاسی دەكەن و ئەنجام دانەكەشی دەخەنە گەردنی هێزی تر سەركردەی تری پێتاوانبار دەكەن .

كەمێك دەگەڕێمەوە پێش 16 ئۆكتۆبەر دەپرسم پارتی لەكەركوك خەریكی چی بوو چیدەكرد بۆ ئێستا كەركوكیەكان زۆر دڵخۆشن بەدوای شانزەی ئۆكتۆبەر .

كاتێك پارتی و هێزی ئاسایشەكەی لەكەركوك هیچكاتێك لەخەمی خەڵك و پاراستنی شارەكە نەبون تەنها هەنگاویان بۆ ، دزینی نەوتی شارەكە ، تیرۆرو ترس و تۆقاندن و چاوسوركرنەوە لە نەیارانی حیزبەكەیان بوو ، هەموو هەوڵێكیان داگیركردنی موڵك و ماڵی خەڵك بوو .

ئەی خەڵك بۆ یەكێتی قوبوڵە و بۆ دەڵێن سوپاس یەكێتی خۆتت برینداركردوو ئێمەت هێشتەوە .

چونكە یەكێتی 1200 شەهیدی داوە لەسنوری پارێزگای كەركوك و هەر پێشمەرگەی یەكێتی بوو ساڵی 2016 لەگەڵ خەڵكی ڕەسەنی كەركوك نەیهێشت شارەكە بكەوێتە دەستی داعش و وەدەریان نان .

ئەی لە 16 ئۆكتۆبەر یەكێتی جیكرد نەیهێشت كەركوك بكرێتە گۆمی خوێن یەكێتی بوو لەدەرەوەی شارەكە بەرامبەر بەحەشدو سوپای عێراق جەنگا هەریەكێتیش بوو ڕێگەی نەدا كەركوك نوقمی خوێن بكرێت و شارەكە كاول و وێران بكرێت ، كەركوك و یەكێتی زۆرلەوە گەورەترن نەیارانی و هێزەخیانەت كارەكانی كوردستان قوماری پێوە بكەن چارەنوسی شارەكە وەك شنگال لێبكەن .

ئەی پارتی لە 16 ئۆكتۆبەر چی كرد ژمارەیەك دەزگای ئیعلامی بۆچەواشەكاری خستبوەكار كەلەسەر داهاتی ئەم میلەتە بوچەی زەبەلاحی بۆداناون ، پارتی لەكوێ بوو لەگەڵ یەكەم تەقە ئەوسەنگەرانەی هێزی ئەوانی لێبوو چۆن چۆڵكران دەكرێت پێمان بڵێن بۆ تەنها فیشەكێكتان نەتەقان ، لەسەنگەرەكان دەڵێم ئەو فیشەكانە نا كە لە بەردەم كامێرا بۆ خۆڵكردنە چاوی خەڵك وهەڵخەڵتاندنیان دەتان تەقان و دەتان ویست شارەكە وێران بێت.

لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ دروست نەكرا !!
كێبوو ڕێگەی نەدا لیژنەی دەرخستنی ڕاستیەكان لەسەر خیانەتی 16 ئۆكتۆبەر لە پەرلەمان دروست بكرێت ، دەزانرا زۆرن ئەو دانیشتن و ڕێكەوتنانەی كەپێش كۆبونەوەكەی دوكان ئەنجام دراون و ناوەڕۆك وتەواوی وردەكاری و پلانەكە چۆن دانراوەو ڕۆڵی وڵاتانی هەرێمی تیایدا چۆن بوەو پارتی و بەرزانی چۆن وەك داشی دامە بەكارهێنراون .

ئێستاش دەڵێم زۆر گرنگ بوو ئەوەی لە 16 ئۆكتۆبەر ڕویدا هەروا بەئاسانی تێنەپەڕیایە ، بۆ ئەوەی چیتر پارتی وەك نیشتیمان پەروەرو خەلكیشمان وەك نیشتیمان فرۆش بێنەفرۆشێتەوە .

ئارام نەجیم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا