دەبێ سەفارەت و قونسلیەتی ئەمریكا وەلامیان هەبێ

یەكێك لەو بەلگانەی بەحیسابی خۆی دادگا پشتی پێ بەستوە لە بریارەكەی دژی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینان گوایا بەرێز شێروان شێروانی بڕی ٥ ھەزار دۆلاری لە رێكخراوی « بار » ی ئەمریكی وەرگرتوە كە بۆماوەی ٢ كاتژمێر لەناو كونسولیەتی ئەمریكی لەگەلیان كۆبۆتەوە ، بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر كەیس و رێوشوێنی سزادراون لە زیندانەكان و ناوی لێكۆلەرەكان و ژمارەی زیندانیەكان ناوی لێكۆڵەرو كەوادرە ئەمنیەكان.

ئایا كونسولیەت وەكری جاسوسیە لەسەر ھەرێم یان دەزگایەكە بۆ نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لەھەرێم؟

ئایا ئەو ئیشە وەك ئیشی رێكخراوەكانی ئەمریكا لەكوردستان كراوە كە فەند دەدەن بە پرۆژەكان یان چی ؟

ئەوەی من بزانم رێكخراوی بار ئەگەر مەبەستیان سەندیكای پارێزەرانی ئەمریكی بێ سەندیكایەكی مەعتەبەری پیشەیی ئەمریكیەو لەبواری دادگاو دادوەری و مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین زۆر پرۆژەی لەكوردستان و عێراقیش و ھەموو جیھانیش پێشكەش كردوە.

ھەر ئەو دوای روخانی رژێم بەھاوكاری پەیمانگای سیلی بەریتانی ئەركی راھێنانەوەی دادوەرانی عێراقی گرتە ئەستۆی خۆی لەوەلاتی چیك و وەجبە وەجبە دادوەرانیان دەبردن بۆ ئەوێ و زۆربەی دادوەرانی عێراق بەشدار بوون چ لەو بەرنامەیە یان لەبەرنامەكانی تری بار، بەندەش یەكێك بوم لە بەشدار بوانی وەجبەی سێیەم كە پەنجا دادوەر بون ئەگەریش رێكخراوی تر بێ ئەبێ رونی بكاتەوە.

لەتیف شێخ مستەفا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا