ژنەكەی ماكرۆن پیرە !

سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوئێل ماكرۆن دەڵێت : ئیسلام لە قەیراندایە ، ئیسلامیش وەڵامی دەداتەوە بەوەی ماكرۆن ژنەكەی ناشیرینە و لەخۆی بەتەمەنترە !!

وەڵامدانەوە بەوەی خاتوو خەدیجەی هاوسەری محەمەد پێغەمبەریش لە مێردەكەی بەتەمەنتربوو ، ناكاتە تێگەیشتن لەو قەیرانەی ماكرۆن باسی دەكات .

ئەو وەڵامە ئیخوانیەی لە گیرفانی كەناڵی جزیرە و ئەردۆغانیەكانەوە دەدرێتەوە ، ناگەن بەو تێگەیشتنەی فیكری فەرەنسی بۆ ئیسلام هەیەتی لەناوخۆ و دەرەوەدا .

منەوەری تونسی یوسف سدیق دەڵێت كاتێك ماكرۆن سەردانی تونسی كرد داوایكرد من ببینێت بۆئەوەی پرس وڕای دیاردەی ئیسلامی سیاسیم پێ بكات . ماكرۆن پێ ی گوتووە من لەو بەرپەرچە ئەوروپیەی ڕاستی توندڕەو دەترسم كەلە هەڵكشاندان ، دەستەڵات بگرنەدەست نەك موسڵمانان ناتوانن لەسەر جادەكان بەیاساشكێنی نوێژی جەماعەت بكەن بەڵكە لە مزگەوتەكانی ئەوروپاشدا نوێژیان لێ قەدەغەدەكەن و سزایان ئەدەن ، چیبكەین بۆ ئەوەی ئیسلام لە ئەوروپا لەوەزیاتر توندڕەوەكان گەورەتر و فراوانتر و جەماوەری تر نەكەن!؟

خەمی دیموكراسی فەرەنسی سەبارەت بەقەیرانی ئیسلام خەمی ژنه جوان یان ناشیرین ، پیر یان گەنجەكەی محەمەد پێغەمبەر یان ماكرۆن نیە ، بەڵكە خەم و ترسە لەو بەرخودە توندڕەوەی لەناو ئەوروپیەكاندا بەهۆی توندڕەوی ئیسلامەوە لە هەڵكشاندایە .

بەو تێگەیشتن و گوتارو ڕەفتارەوە ئیسلام بەردەوام بێت ، جگە لەوەی ڕەوەندی ملیۆنەها موسڵمان لە ئەوروپا بە میانڕەو و نائایینیەكانیشەوە دەخاتەوە ژێرهەڕەشەكانی ڕاستی توندڕەوی ئەوروپیەوە ، لەهەمان كاتدا پەیوەندیە سیاسی و ئابووری و كەلتوریەكانی وڵاتانی ئیسلامیش بە خۆرئاواوە دەخاتە ناو قەیرانێكی قوڵتر لەوەی ئێستا هەیە .

هونەر تۆفیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا