پۆپۆلیستی وەک سەرەخۆرەی پرۆسەی سیاسی لەکوردستاندا

بەپێی زۆر لەسەنتەری لێکۆڵینەوە وستراتیژییەکانی سیاسی لەدونیادا، سەدەی بیست یەک بەسەدەی پۆپۆلیستی( الشعبویە) ئەژمار دەکرێ، کە مەترسییەکی گەورەی هەیە لە بواری سیاسی ئەو سەردەمەدا، لەبەر ئەوەی ئەورەوتەیە، بەس خۆی پێ دڵسۆزە و پەرۆشی گەلە!!؟و هەرکێیەک نەیاریەتی بکات،بە ناپاک و ئۆپۆرتۆنیستی دەژمێرێ، کارو رەفتارەکانی ئەو رەوتە دەبێتە هۆی پەکخستنی دیموکراسی و رێزنەگرتن لەپۆلاریزم
.
پێناسەی پۆپۆلیزم
پۆپۆلیزم رەوتێکی سیاسیی مێژووکردە و بینای لەسەر داخوازییەکانی خەڵک دەکا و بەشێوەیەکی عاتیفیانەو سادە، نەک واقیعی و لۆژیکی وبابەتیانە گوزارشت لەداخوازی و توڕەیی وناڕازیبوونی خەڵک لەپرۆسەی سیاسیدا دەکات، مەبەستی سەرەکی گەیشتنە بە دەسەڵات لە رێگەی پراکماتیکیانەو ئۆپۆرتیزانە، دەیەوێ لەو رێیەوە، زۆرترین خەڵک بەلای خۆیدا راکێشی و وەک پەیژە ئەو دەستبژێرە سیاسییە، بگەیەنێتە دەسەڵات وکۆنتڕۆڵی جومگەکانی ژیانی سەرەکی خەڵک بکا، دروشمەکانی لێل ناڕۆشن و بێ بەرنامەو دیراسەتن،کە لەسەر دوو جەمسەرگەریدا بینای خۆی دەکات، جەمسەری لایەنی توڕە وعەدالەتخواز و جەمسەری زوڵمکەری کە سەرچاوەی هەموو مەینەتییەکانە، وڵات وەک پارچە عەقارێک سەیر دەکات ومیللەتیش وەک بەرهەمهێنەر!؟،هەژارە لەرووی فیکری ساویلکەیە ولەسیاسەتدا و بێ ستراتیژیەت ودیراسەتکردنیان پێوە دیارە، یەکێ لەکەناڵە سەرەکییەکانی راکێشانی خەڵک، راگەیاندنە، بۆیە ئەو عەقڵیەتە باڵادەستە لەرەخنەگرتنی بێ بەرنامە، لەبری چارەدۆزینەوە بۆ قەیرانە سیاسییەکان نێو کۆمەڵگە، تووشی نێو تۆنێلی تاریک و داخراوی دەکا، خۆی بە نوێنەریان هەموو گەل دادەنێ و لەجیاتی هەمووان قسە دەکا، وەک چۆن “مارین لۆبن”فەرەنسی کاتێ پارێزبەندی بەرلەمانی ئۆرپیان لێ وەرگرتەوە گۆتی” من نوینەری گەلم”!؟، یاخۆد ئەردوگان”ئێمە گەلین ئێوە چین”!؟ ودۆناڵد ترامپ لەکاتی وەرگرتنی ئیدارەکەیدا گوتی”ئەوڕۆ گەل دەورو تەسلیم دەکا”!؟.رۆل بەتاک دەدا وسەرکردەی کاریزمایی بزوێنەری ئەو رەوتەو بەفریادڕەسی دەناسێنن وسەرکردەکانیان بەهەست وسۆز کاردەکەن وبنکە حزبەکانیان بە ئەرکی سەرکردەکان هەڵدەستن و سەرکردەی کاریزماییەکان لەقەوارەی خۆی زۆر مەزنتر دەکەن
.
مێژووی سەرهەڵدانی
ئەم رەوتە لەبۆشاییدا پەیدا نەبووە و مێژوو ومیراتێکی درێژمەدای هەیە، یەکەم جولانەوەی پۆپۆلیستی لەمێژوودا بۆ ئەو جولانەوەیە جوتیارییەی کە لەروسیا ساڵی ١٨٧٠ کە بە “نارودنیکی“ ناوزەدکراو لەئەمریکای باکوورو ئەوروپاش کۆتایی سەدەی نۆزدەدا سەریهەڵدا کەچەند جولانەوەیەکی هاوشێوەی روسیا بوون هاتنە مەیدان دژ بەدامەزراوەکانی کەپیتالیزم.
“جان بول مولری” فەرەنسی لەگەڵ ئەوەدایە کبیرۆکەی پۆپۆلیستی لەرووی فکری وفەلسەفیدا بۆ” فردریک نیتچە”و” ماکس ڤیبەر” دەگەڕێتەوە، کە هەردووکیان ئەلمانین، بەتایبەت “ماکس ڤیبەر” یەکەم کەس بووە، گفتوگۆی لەسەر سوپەرمان وکاریزیمایی کردووە یاخۆد” توانایی تاک بۆ سەرکردایەتی کۆ”، سەرکردەی کاریزماییش یەکێ لەسیماکانی ئەو نەزعە پۆپۆلیزمەیەیە، هەروەها لەویش لەپێشتر فەیلسوف “فردریک نیتچە” باسی لەمرۆڤی باڵا (سۆپەرمان) کردووە کە گوزارشت لەعەقلی کۆ دەکاتەوە، لەبنەڕەتدا ئەو رەوتە پۆپۆلیستییە تازەیە کەڵکی لەو جولانەوە ناسیونالیستانەی وڵاتانی ئەورپای سەدەی نۆزدەهەم وەرگرتووە، کە پرۆژەی سیاسیان لەسەرعەقیدەی ناسیونالیستی و فەلسەفیی خۆیان لەسەر یەکێتی نەتەوەیی وقەبەکردنی خود (ژات) وبچوککردنەوەی نەیارە راستەقینە و وەهمییەکانیان
.
وتاری پۆپۆلیستی لەکوردستاندا
پۆپۆلیزم وەک رەوتێکی سیاسیی پاش گەشەسەندنی لەدونیادا، لەدوای شەڕی گەورەی دووەمی دونیا، لەرێگەی ئایدۆلۆژیادا تخوبی پەلی هاوێشتە نێو رێزەکانی پارتە کوردستانیەکانیش و پێدزەی کردە ناو ئەو جولانەوەش و لەگەڵ ڕۆژگاردا ولەخەباتی سەخت و دژواردا بۆ ئازادی و رزگاری و مافی گەلی کوردستاندا، ئەو رەوتە سیاسییە،زەمینەی بۆ رەخساو پێگەی بەهێز بوو لەناو ئەو جولانەوەیە!!، بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ، بەتایبەتی دوای وەرچەرخانی خەباتی چەکداری بۆ خەباتی سیاسی وململانێی حزبایەتی تەسکی دوای “راپەڕینی ئاداری ١٩٩١” وقۆناخی پاش “پرۆسەی ئازادی عێراق” ، کە پرۆسەی سیاسی بۆ وێستگەیەکی دیکەی گواستەوە و ئەو رەوتەیە بە بەرگێکی دیکە بەرجەستە ئەو ئاراستەیە سلبیەی نێو پرۆسەی سیاسیی لەکوردستاندا کرد ، بەشی هەرە زۆر بە وتاری مۆدێرنەوە و بەشێکیشی بە وتاری ئیسلامی سیاسی ، وەک چوارچێوەی سیاسی سەربەخۆ، لەئۆپۆزسیون و دەسەڵاتدا، ورەتکردنەوەی ناسیونالیستی سەرەتا و خێڵەکییەتی حزبە کلاسییەکان، هاتنە مەیدان وداخوازی هاوڵاتیبوون و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ئاسایش لێدەدەن، بەڵام لەبنەڕەتدا، ناڕەزاتیانەی نێو جەماوەری تەوزیفکرد بو هەر نرخێک بێ بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، کەنە باوەڕی بە یاساو نە بە دیموکراسی هەیە و دژایەتی جولانەوەی ناسیونالیستی زانستییەکەش دەکا، بەهەناسەیەکی توندو پڕ لەرق و کاردانەوەی سیاسیدایە، ناوچەگەری وشارچێتی وعەشیرەتگەریش لەخۆ دەگرێ و پیرۆزی داوەتە سەرکردەی گەندەڵ و بتێکی گەورەی لێ دروستکردووە کە تێکشکاندنی رەنگە بەس بە فەیلەسوفە کلاسییە ئاساییەکان بکرێت!!؟، هەژاری فیکری وساویلکەی لەپراکتیزەکردن ولێکدانەوەی سیاسیدا و بێ ستراتیژیەت و بێ قیبلەنامەیی و دیراسەتکردنیان بۆ دۆزی کوردستانی،پێوە دیارە، یەکێ لەکەناڵە سەرەکییەکانیان، کەناڵەکانی راگەیاندنە، بۆیە ئەو عەقڵیەتە کە باڵادەستی هەیە لەرەخنەگرتنی بێ بەرنامەڕێژی لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتە ئۆلیگاریشەی هەرێمی کوردستان ولەگەڵ ئەو ئاراستەیەی خۆ مەڵاسداوە بۆ نێو دەسەڵات، قەیرانە سیاسییەکانی گەیاندۆتە دەرگا داخراو نێو تۆنێلە تاریکەکان و دەرگای بۆ هەندێک لەهێزە سیاسییەکانی سەر بەو رەوتە خۆشکردوە کە بێنە سەرجادەو بەناوی داکۆکی لەمافی خوراوی خەڵک و کۆکردنەوەی خەڵکی ناڕازی کوردستان بەدەوری خۆیاندا، دووبارەکردنەوەی ئەزموونە سەرنەکەوتووەکەی ئۆپزسیۆنی لەوە پێشە کە ئێستا “کوچک لەئاگر گەرمترەو لەمەلیک مەلیکترن”!!؟، ئامانجی ئەمانەش چەواشەکردنی دوبارەی جەماوەرە بۆ خۆ گەیاندنە بەدەسەڵات وحوکمڕانی هەریمی کوردستان.

کاوە نادر قادر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا