زینای ئەلیكترونی

مەبەستمان لە زینای ئەلیكترۆنی جۆرێكە لە جۆرەكانی بەدڕەوشتی كەلەم ماوەیەدا سەری هەڵداوە كە ئەمانە لەخۆ دەگرێت (گفتووگۆی نیوان دوو كەس بە نیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەكانی جەستە چ بە وێنە یان ڤیدیو لەسەر شاشەی ئینترنت زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگریت).

ئیمەی پزیشكانی دادوەری لەگەل كێشە گەورەكانی كۆمەڵگا مامەڵە دەكەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین.

بەڵام
لایەنە كۆمەڵایەتییەكان دەبینین. كە شتێك دەبینین كە ڕێژەكەی زۆر بووە وەك ئەركی سەرشانمان پێویستە هوشیاری بدەینە كۆمەڵگایەك كە نەوەی ئیمەی تیدا گەورە دەبێت…دڵنیابن لەوەی هیچ شتیك باس ناكریت كە تەنها حالەتیك دوو حالەت یان تۆزێكیش زیاتر بیت…لە ئیستادا حالەتی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادی كردووە لەگەل دارمانی خێزان دەزانم هۆكاری كۆمەڵایەتی زۆرە بەلام لەهەر هەمووی كارەساتتر ئەو هۆكارەیە كە سوشیال میدیا دروستی دەكات بەتایبەتی( زینای ئەلیكترۆنی) : لە راستیدا تێكەڵ بوون لە انترنت هیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕوودەدات.

فەیس بووك و انستاگرام و سناپ و تیك تۆك جۆرەها مرۆڤی داوێن خراپ و نائاسایی تیدایە لە پشتی شاشەكانەوە گفتوگۆت لەگەل دەكەن یەكەم جار بە سڵاوێك دەست پێ دەكات ئینجا یەكتر ناسین و دواتر كارەساتی تر كەخۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراو بن تیك دەدات مندال و خێزان پەرتەوازە دەكات…

دەگاتە دادگاو پزیشكی دادوەری كێشەكە چارەسەری زۆر زەحمەتە.

كاتێك پرسیار دەكەین لە كەسەكان كە هۆكاری چییە وات كردووە؟لە وەڵامدا زۆر بە ئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی كردوومانە تەنها لەسەر انترنت بوو راستی نەبوو) .لێرەوە دەمەوی بڵێم، بەهیچ شێوەیەك انترنت و راستەقینە جیاوازی نییە زینا هەر زینایە.دەمەوی ڕووی قسەم ئاراستەی هەردوو ڕەگەز بكەم كە ئەوانەی ئەم كارە دەكەن ئایا رازی دەبن كەسێك وا لە كەسە نزیكەكانی ئێوە بكات؟؟؟؟

لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینیەكان دەست پێ دەكات كە هۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵك كە زینا هەر زینایە لە انترنت و راستەقینە جیاوازی نییە.

تكایە انترنت بەكار بینن بۆ وەرگرتنی زانست و ڕۆشەنبیری نەك بۆ شتی تر..

دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆری پزیشكی دادوەری
مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا