نرخی حەج بۆ ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، نرخی حەجی لەڕێگەی فڕۆکە و ئۆتۆمبێلەوە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی حەج لەڕێگەی فڕۆکەو و ئۆتۆمبێلەوە جیاوازە و بە فڕۆکە تێچووەکەی زیاترە.

ئاماژەی بەوەکرد، نرخی حەجکردن لەڕێگەی فڕۆکەوە بڕی تێچووەکەی چوار هەزار و 500 دۆلارە و نرخی حەجکردن لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە بڕی تێچووەکەی سێ هەزار و 800 دۆلارە و تێچووەکەی کەمترە.

لەکاتێکدا، هەفتەی ڕابردوو، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوای لەو کەسانە کرد کە ناویان لە تیروپشکی حەج بۆ ساڵی 2020-2021 دەرچووە، بەمەبستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا