پارێزگای هەولێر ئەم گوندنشینانە ئاگادار دەکاتەوە لە زێی گەورە نزیک نەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتیان و گوندنشینانی نزیکی زێی گەورە دەکات، کە لە زێی گەورە نزیک نەبنەوە.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” بەهۆی هاتنی ئاوێکی زۆر لە سنوری لقەکانی زێی گەورە، کە بەهۆیەوە ئاستی ئاوی زێی گەورە زۆر زیادی کردووە، ئاگاداری تەواوی گوندنشینانی نزیک زێی گەورە و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە و تەواوی هاوڵاتیان دەکەینەوە، لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دووربکەونەوە و بەهیچ شێوەیەک نزیکی نەبنەوە”.

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی باران بارینی چڕ و بەهێز عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کە لە هەندێک ناوچەی هەرێم بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا