سودانی بانگهێشتی ئەڵمانیا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی بەرلین دەکات.

ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق لە سەردانێکدا بۆلای محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتنامەی فەرمی ئۆلاف شۆڵتزی ڕادەستی سودانی کردووە تا سەردانی بەرلین بکات.

ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی ئەڵمانیا وتویەتی عێراق هاوبەشێکی گرنگی ئەڵمانیایە و هەوڵمان بۆ ئەوەیە پەیوەندی نێوانمان بەهێزتر بکەین.

ئەم بانگهێشتنامەیە دوای ئەوە دێت سێشەممەی ڕابردوو لەسەر بانگهێشتنامەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران، محەمەد شیاع سودانی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا