لە هەرێم دوو سندوق بۆ دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکەی ئێران دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی شەش پارێزگای عێراقی دیاریکردووە کە تێیدا دەنگدەرانی ئێرانی دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان دەنگ بدەن.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ شەممە ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان بەشانازییەکی زۆرەوە ئامادەیە لە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی وڵات بەشداریی بکات”.

مەسجدی لەبارەی ئەو پارێزگایانەی عێراق کە سندوقی دەنگدانی بۆ دەنگدەرانی ئێرانی لێ دادەنرێت وتی، ” یەکێک لە سندوقەکانی دەنگدان لەناو باڵەخانەی باڵیۆزخانە لە بەغداد دادەنرێت، پێنج سندوقەکەی دیکەش لە هەریەک لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا و بەسڕە و هەولێر و سلێمانی دادەنرێن”.

ڕۆژی ١٨ ی ئەم مانگە ئێرانییەکان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا