ئومێد خۆشناو زانیارى نوێ له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ ئاشكراده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، دواى دووسه‌عات تاراده‌یه‌ك كۆنترۆڵى ئاگره‌كه‌ كراوه‌ 90% ى ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسى هه‌یه‌ له‌وه‌ى له‌ پاشماوه‌ى ئاگره‌كه‌ له‌ جێگاى دیكه‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ له‌ شارى هه‌ولێر كۆنترۆڵكرا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: دواى دوو سه‌عات له‌ رووداوه‌كه‌ تاراده‌یه‌ك كۆنترۆڵى ئاگره‌كه‌ كراوه‌ 90% ى ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسى هه‌یه‌ له‌وه‌ى له‌ پاشماوه‌ى ئاگره‌كه‌ له‌ جێگاى دیكه‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو وتى: تائێستا ئامارى ته‌واو له‌به‌رده‌ست، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆر دوكان سوتاون.

وتیشى: كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاووڵاتیان و خاوه‌ن دوكانه‌كانه‌كان و كاسبكاران، بوونه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له‌ تیمه‌كان بۆئه‌وه‌ى تیمه‌كان باشتر به‌ كاره‌كانیان رابگه‌ن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، 20 كه‌س گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ هیچ كه‌سیان به‌ سووتان نه‌بووه‌، به‌ڵكو ته‌نگه‌ نه‌فه‌س بوون، بارودۆخى ته‌ندروستییان باشه‌، به‌شێكیان كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستانین و ئه‌وانه‌ى له‌ ئه‌ركدابوون ره‌نگه‌ پۆلیس و ئاسایشیشیان تێدابێت.

هێماى به‌وه‌شكرد، ئه‌مشه‌و تیمێكى پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانى له‌ ئێشكگرى ده‌بن، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى و شاره‌وانى لێره‌ ده‌بن بۆ پارێزگارى كردن له‌ هاووڵاتیان.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى دوكانداره‌كان ره‌خنه‌ له‌ سیستمى ئاگركوژێنه‌ى بازاڕه‌كه‌ ده‌گرن به‌وه‌ى كارى نه‌كردووه‌ ئومێد خۆشناو وتى: جارێ هۆكارى ئاگره‌كه‌ دیار نیه‌، دواتر هۆكارى رووداوه‌كه‌و ئامارى زیانه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت، لێره‌ تیمى سكوریتى لێیه‌، هه‌ركه‌س كه‌مته‌رخه‌م بووبێت سزا ده‌درێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا