لە سلێمانی پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر جێبەجێدەكرێت و وزەی بەرهەمهاتوو دەخرێتەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەكە بە توانای 50 كیلۆوات لە سەربانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی كارەبا و بە بڕی 62 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە هەر كەسێك پرۆژەی سۆلار دابنێت، دەتوانێت تێكەڵ بە كارەبای نیشتمانی بكات و مانگانە لێدەركردنی بۆ بكات لە سەرفیاتی كارەبا.

وەزارەتی كارەبای هەرێمیش رایگەیاند، لە هەولێر وێستگەیەكی 25 مێگاواتی كارەبا كە بە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنێت، لە ماوەی 90 ڕۆژدا جێبەجێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا