حەكیم داوای رێككەوتنێكی گشتگیر لەنێوان هەولێرو بەغدا دەكات

ئەم بابەتە 79 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە، داوای ڕێككەوتنێكی گشتگیر و دارایی و ئابووری لەنێوان بەغدا و هەولێر كردو داواشی لەهەردوولا كرد لەو بارەوە نەرمی بنوێنن.

ئەو داواكارییەی حەكیم لەمیانی وتارێكی هات، كە بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی عێراقی لەشاری هەولێر پێشكەشی كردو لەوتارەكەی رایگەیاند، ناتوانین عێراقێكی سەربەخۆ و سەقامگیر بنیات بنێین، بەبێ‌ ئەوەی مافی هەمووانی تێدا پارێزراو بێت.

سەرۆكی رەوتی حیكمە راشیگەیاند، من بە ڕاشكاوی و بە ڕاشكاویی، بانگتان دەكەم، پەیمان و بەڵێنی پێكەوەبوون نوێبكەینەوە، وەك چۆن بەدرێژایی مێژوومان پێكەوە بووین.

هەروەها رایگەیاند، ئەو بۆشاییە دەستكردانەی جار جارە دروست بوون، لەنێوان عەرەب و كورد بەهۆی فشار و تەحەدا و حاڵەتی لەناكاو بووەو دەبێت لابدرێت و لەناوببرێن، كە ئەویش لەڕێگەی وتارێكی عێراقی هاوبەش و وریاوە دەبێت.

حەكیم جەختی لەوەش كردەوە، كە پێویستە كێشەكانی ئاسایش و ئابووری و سیاسەتی دەرەوە بە دیالۆگێكی گشتگیرو جددی چارەسەر بكرێن‌و هەردوولا هەنگاوی بۆ بنێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک