لە هەولێر مامۆستایەکی ژن برینداردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مامۆستایەکی ژن لە خوێندنگەیەکی شاری هەولێر لەلایەن چەند مامۆستایەکی دیکەوە لێی دەدرێت و برینداردەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی ئایار، مریەم حەسەن، مامۆستای ئینگلیزی لە خوێندنگەی ڕەوشەنی بنەڕەتی لە سێتاقانی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لەلایەن سێ مامۆستای دیکەی خوێندنگەکەوە لێی دراوە و بریندارکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بە شەق و مەستەری ئاسن لێیان داوە و برینداربووە و مانگانە مووچەی تەواوی پێنادرێت و ڕێگری لە گواستنەوەی دەکەن، هەروەها ئەو مامۆستایانە بەزۆر پرسیاری تاقیکردنەوەکانیان لێسەندووە بۆئەوەی بیدەن بە منداڵەکانی خۆیان.

ڕوونیکردەوە، سکاڵای یاسای بەرامبەر ئەو مامۆستایانە تۆماردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا