بەهۆی بومەلەرزەکەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا و ناجێگیری بەهای دۆلارەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەڕێژەی %70 بۆ %80 کەمیکردووە.

ئەمڕۆ شەممە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە 6ی شوبات لە تورکیا روویدا، کارگەیەکی زۆری بەرهەمهێنان لەو وڵاتە وەستاون و رێگەوبانەکانیش تێکچوون.

وتیشی، ناجێگریی بەهای دیناریش بووە بە هۆکاری ئەوەی %70 بۆ 80%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کەم ببێتەوە”.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە، بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا