سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامدا، بە مەبەستی دەستپێكردنی ئامادەكاریەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەساڵی داهاتودا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بە ئامادەبونی دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامدا، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان وەك ئەوەی كە حكومەت لەبەرنامەی كابینە وزاریەكەیدا بڕیاری لەسەرداوە لەماوەی ساڵی داهاتو ئەنجامبدرێت.

لە میانی كۆبونەوەكەدا پێداچونەوەیان بەو پشتیوانی و پشتگیریانە كرد كە كۆمیسیۆن پێویستی پێیەتی لەسەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆئەوەی بەردەوام بێت لە كارەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاران لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی بون، ڕێككەوتن كرا لەسەر بەردەوامبونی هەماهەنگی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمو كارێك بەئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا