تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی سێ شەو دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەكەین كە لە بەرواری (12 لە سەر 13) ی شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە تا شەوی 15 لەسەر 16/ شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی، هەڵدەستین بە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەر لە سەعات ( 8 ) شەو بۆ (2) ی شەو، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی ناو تونێلەكە.

ئەوەشهاتووە، داواكارین هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلیمانی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا